<i>SD Maid 2/SE</i> یاریدەدەری متمانەپێکراوی ئەندرۆیدەکەتە، بۆ پاراستنی پاک و خاوێنی.

کەس بێ هەڵە نییە و ئەندرۆیدیش هەروەها.
* ئەو ئەپانەی پێشتر سڕیوتەوە شتێکیان لەدوای خۆیان جێهێشتووە.
* لۆگەکان، ڕاپۆرتی کڕاشەکان و فایلەکانی تر کە ناتەوێت بەردەوام دروست دەبن.
* کۆگاکەت ئەو فایل و فۆڵدەرانە کۆدەکاتەوە کە نایانناسیتەوە.
* وێنەی دووبارە لە گالەرییەکەتدا.

با لێرەدا درێژەی پێنەدەین... با SD Maid 2/SE یارمەتیت بدات!

SD Maid 2/SE ئەپێک و بەڕێوەبەری فایلە کە تایبەتمەندە بە زانینی ئەوەی کام ئەپانە فایلە تایبەتەکانیان لەسەر ئامێرەکەت دروستکردووە. SD Maid 2/SE ئامێرەکەت دەگەڕێت و فایلەکان بەراورد دەکات لەگەڵ ئەپە دامەزراوەکان بۆ پێشکەشکردنی بژاردە بۆ ئازادکردنی شوێنی کۆگا بە سەلامەتی.

✨ پاککردنەوە دوای سڕینەوەی ئەپەکان
ئەگەر ئەپەکان فایل لە دەرەوەی فۆڵدەری دیاریکراوەکانیان دروست بکەن ئەوا فایلەکان لەوانەیە بمێننەوە تەنانەت دوای سڕینەوەی ئەپەکانیش. ئامرازی "دۆزەرەوەی پاشماوەکان" پاشماوەی ئەپەکان دەدۆزێتەوە، پێت دەڵێت سەر بە کام ئەپ بوون و یارمەتیت دەدات لە سڕینەوەیان.

🔍 ئامێرەکەت بە شێوەیەکی زیرەکانە بگەڕێ
فلتەر بکە بۆ فۆڵدەری بەتاڵ، فایلە کاتییەکان، ئەپە پێشتر دامەزراوەکان و زیاتر. تەنانەت دەتوانیت پێوەری گەڕانی خۆت دروست بکەیت. ئامرازی "پاککەرەوەی سیستەم" ڕێگەت پێدەدات بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئامێرەکەت بگەڕێیت و فایلەکان بسڕیتەوە بەپێی پێوەرە جیاوازەکان.

🧹 فایلە زیادەکان و کاشە شاراوەکان بسڕەوە
وێنە بچووککراوەکان، سندووقی خۆڵ، کاشی ئۆفلاین و زیاتر: ئەگەر ئەپەکان دوای خۆیان پاک نەکەنەوە، ئەوا ئەم ئەپە دەیکات. ئامرازی "پاککەرەوەی ئەپ" ئەو ئەپانە دەدۆزێتەوە کە فایلە زیادەکانیان هەیە.

📦 هەموو ئەپەکانت بەڕێوەببە
لیستێکی گشتگیری هەموو ئەو ئەپانە وەربگرە کە لەسەر ئامێرەکەت دامەزراون. چالاککراو، ناچالاککراو، ئەپی بەکارهێنەر یان سیستەم: هیچ ئەپێک ناتوانێت خۆی لێت بشارێتەوە. ئامرازی "کۆنترۆڵی ئەپ" بەڕێوەبەری ئەپە کە ڕێگەت پێدەدات ئەپەکانت بگەڕێیت، ڕیزبکەیت و کۆنترۆڵیان بکەیت.

📊 چی هەموو شوێنەکەت بەکاردەهێنێت
بەڕێوەبردنی کۆگا دەکرێت ئاڵۆز بێت بەهۆی ئەپەکان، میدیا، سیستەم، و فایلەکانی ترەوە لەسەر هاردی کۆگای تەلەفۆن، کارتی SD، و ئامێرەکانی USB. "شیکەرەوەی کۆگا" بەڕێوەبەری فایلە کە نیشانی دەدات چۆن شوێن لەسەر ئامێرەکەت بەکارهاتووە، بەڕێوەبردنی کۆگاکەت ئاسان دەکات.

📷 داتای دووبارە بدۆزەرەوە
داگرتنە دووبارەکان، وێنە نێردراوەکان لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە یان تەنها وێنەی هاوشێوەی هەمان دیمەن: بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە کۆپییەکان کەڵەکە ببن. ئامرازی "لابەری دووبارەبوونەوە" ئەو فایلانە دەدۆزێتەوە کە تەواو وەک یەکن یان هاوشێوەن و یارمەتیت دەدات کۆپییە زیادەکان بسڕیتەوە.

ئەم ئەپە بێ ڕیکلامە. هەندێک تایبەتمەندی پێویستیان بە نوێکردنەوەی پارەدارە.

SD Maid 2/SE جێگرەوەی SD Maid 1/Legacy یە.
بۆ وەشانی نوێتری ئەندرۆید باشترکراوە و تەرکیزی لەسەر پاککردنەوەیە.

ئەم ئەپە تایبەتمەندی ئیختیاری هەیە کە APIی خزمەتگوزاری دەستپێگەیشتن بەکاردەهێنێت بۆ ئۆتۆماتیکیکردنی کردارە بێزارکەرەکان.
بەکارهێنانی APIی خزمەتگوزاری دەستپێگەیشتن، ئەم ئەپە دەتوانێت کرتە لە دوگمەکان بکات بۆت بۆ ئەنجامدانی کردارەکان لەسەر چەندین ئەپ، بۆ نموونە سڕینەوەی کاشەکان.
ئەم ئەپە APIی خزمەتگوزاری دەستپێگەیشتن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بەکارناهێنێت.

SD Maid 2/SE بەڕێوەبەری فایل و ئەپی پاککەرەوەیە.